زانیاری لەبارەی بۆردومانەكانی شەوی رابردوی فڕۆكەكانی توركیاوە
  2023-09-01       825       

درەنگانی شەوی رابردو، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، چەند ناوچەیەكیان لە سنوری قەزای شارباژێرو ئیدارەی راپەڕین و باڵەكایەتی بۆردومان كرد. بەگوێرەی زانیارییەكان زیاتر لە 12 شوێن لەو ناوچانە كراونەتە ئامانج.

ئاوێنە: بۆردومانەكانی درەنگانی شەوی رابردو سنوری ناحیەی ئێسوەی لە قەزای پشدەر، دەوروبەری گوندی گەڵاڵەی سەر بەقەزای شارباژێڕ، چیای قەندیل و سنوری باڵەكایەتی گرتۆتەوە.

بۆردومانەكان زیاتر لە رێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە ئەنجامدراون و زیاتر لە 12 شوێن كراونەتە ئامانج.

دەنگی فڕۆكە لە گوندەكانی شارباژێر و ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی سۆران بیستراوەو فڕۆكەكان بەنزمی بە ئاسمانی ناوچەكاندا فڕیون، ئەوەش ترس و دڵەڕاوكێی لای هاوڵاتییان دروستكردوە.

تاوەكو ئێستا زەرەرو زیانەكانی بۆردومانەكان نەزانراون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×