كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو راگەیاندو دەڵێت، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك بەرزدەبنەوەو سبەینێش زیاتر بەرزدەبنەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بە نزیکەی 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبن لەچاو تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لەچاو تۆمارکراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 43، سلێمانی: 41، دھۆک: 42، کەرکوک: 44، ھەڵەبجە: 42، سۆران: 41، گەرمیان: 44 پلە.