فازڵ نەبی: یاسای بودجە وەك خۆی جێبەجێ بكرێ، مانگانە 100 ملیار دینار بۆ هەرێم نامێنێتەوە
  2023-09-01       766       

فازڵ نەبی، بریكاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشتر چەندینجار هۆشداریمان بە شاندی دانوستانكار دا كە ئاگاداری بڕگە و ماددەكانی پڕۆژەیاسای بودجە بن دەشڵێت، "ئێستا ئەگەر یاسای بودجە وەك خۆی لەسەر هەرێمی كوردستان جێبەجێبكەن لە پشكی مانگانە کە بۆی تەرخانكراوە 100 ملیار دینارمان بۆ نامێنێتەوە."

ئاوێنە: فازڵ نەبی، بریكاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، لە لێدوانێكدا بۆ یەكێك لە میدیاكانی یەكێتی رایگەیاند، ئێستا كە یاسای بودجە دەركراوە هیچ رێگایەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەبەردەم هەرێم نەماوەو دەتوانرێت رێككەوتنێكی سیاسی بكرێت كە چەند بڕگەو ماددەیەكی یاساكە لە بەرژەوەندیی كورد چاوپۆشی تێدا بكرێت و پێشتر ئێمەش لە بەغدا بوین هەمان میكانیزمان پەیڕەوكردوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێستا كە یاسای بودجە دەرچوێندراوە ئەگەر وەك خۆی لەسەر هەرێم جێبەجێبكرێت مانگانە لە پشكی هەرێمی كوردستان 100 ملیار دینارمان بۆ نامێنێتەوە.

وتیشی، "هەفتەی رابردو لەگەڵ چەند بەرپرسێكی عێراق قسەم كردوە هەمان بۆچونیان هەبوەو پێویستە ئێستا رێككەوتنێكی سیاسی بكرێت بەدەر لە یاسای بودجە كە تێیدا هاوڵاتییان و موچەخۆرانی هەرێم زیاتر زەرەرمەندنەبن."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×