كەشناسی هەرێم بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆو سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما یەك تا پێنج پلە بەرز دەبنەوە.
ئاوێنە: كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لە نێوان (10 – 20) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، مەودای بینین لە نێوان نۆ بۆ (10) كیلۆمەتر دەبێت و پلەكانی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەك تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.
لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە ئەمرۆ پلەكانی گەرما یەك تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێی پێشبنیەكان ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت، كە (42) پلەیەو نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران دەبێت، كە (24) پلەیە.