دوو برا کەوتنە زێی قەندیلەوە یەکێکیان خنکا و یەکێکیان رزگارکرا
  2023-09-01       255       

دوو برا لەناو زێی قەندیلدا دەکەونە مەترسییەوە و یەکێکیان رزگار دەکرێت و ئەوی تریان دەخنکێت.

ئاوێنە: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی ئامۆکانی سەربە قەزای هەریر، دوو برا کەوتنە ناو ئاوی زێی قەندیلەوە و بەهۆیەوە یەکێکیان خنکا.

ئەو دوو برایە بە رەگەز عەرەب بوون و لە شاری هەولێر دادەنیشن، بەمەبستی گەشتکردن چوونەتە ئەو ناوچەیە.

تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئێستا بەدوای تەرمی گەنجە خنکاوەکەدا دەگەڕێن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×