كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو راگەیاندو دەڵێت، سبەی یەكشەممە، پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان دیسان ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەكانی گەرما لەچاو تۆمارکراوەكانی ئەمڕۆ، دادەبەزن.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 40، سلێمانی: 38، دھۆک: 38، کەرکوک: 41، ھەڵەبجە: 40، سۆران: 39، گەرمیان: 44 پلە.