مستەفا چاوڕەش: پارتی و یەكێتی هێزیان بەرامبەر یەكتر نەجوڵاندوە
  2023-09-02       904       

مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەکانی حەفتای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "هیچ هەنگاوێک بە ئاڕاستەی کۆکردنەوەی هێز بەرامبەر یەکتری لە نێوان یەکێتی و پارتی لە ئارادا نییە".

ئاوێنە: مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەکانی حەفتای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی "سپی"، رایگەیاند "راستە لەگەڵ پارتی جیاوازی و ناکۆکیمان لەبواری پێشمەرگەدا هەیە، بەڵام ئەو ناکۆکیانە نەگەیشتونەتە ئاستێک تا هێز بەرامبەر یەکتر بجوڵێنین."

فەرماندەی هێزەکانی حەفتای یەکێتی نیشتمانی کوردستان رەتیکردەوە کە لەناوچەکانی کڵاوقاسم و دۆڵی بالیسان هێزیان بەرامبەر یەکتر جوڵاندبێت و وتی "دۆخی کورد لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە هێندە باش نییە، تا مەینەتییەکی تر بۆ گەلەکەمان بخولقێنین و هێز بەرامبەر یەکتر بجوڵێنین."

ئەوەش لەكاتێكدایە هەندێك راپۆرتی رۆژنامەوانی باس لەوە دەكەن كە یەكێتی و پارتی لە ناوچەكانی كڵاوقاسم و دۆڵی بالیسان هێزیان بەرامبەر بەیەكتر كۆكردۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×