هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی هۆشداری ده‌دات له خراپی دۆخی هه‌رێم و دەشڵێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرایی نه‌توانێت كێشه‌ی موچه‌و بودجه چاره‌سه‌ر بكات كێشه‌ی گه‌وره دروستده‌بێت.
ئاوێنە: هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لەبارەی پەیامەكەی خۆی كە ئاڕاستەی پارتی و یەكێتی كردبو، رایگەیاند"له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی پارتی و یه‌كێتییه‌وه وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی دراوه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندیكراوه و ده‌ستخۆشی كراوه و ئیراده و نیه‌تی باش ده‌ربڕدراوه".
وتیشی"ئه‌مه راستییه‌كه‌و نه‌خشه‌رێگایه‌كه‌و ده‌بێت به‌زویی ئه‌م لایه‌نه سیاسییانه كۆببنه‌وه، بۆیه به‌دیاریكراوی ئه‌و دو لایه‌نه‌م باسكردوه، چونكه حوكمڕانن له‌م وڵاته‌داو ده‌سه‌ڵاتدارێتی و هێز و ئابوری و داهات و ئه‌منییه‌ت و زانیاریه‌كان و دیپلۆماسییه‌ت و كایه‌تی گشتی و زانكۆ و دادگاكان لای ئه‌وانه".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه"گرنگه پارتی و یه‌كێتی و زۆر به‌خێرایی كۆببنه‌وه‌و به دو ئاڕاسته‌ی ئاسان كاربكه‌ن، یه‌كه‌میان، كۆتایی به ناكۆكییه‌كانی ناوماڵی كورد بهێنن، دوه‌میان به‌هیچ جۆرێك خۆیان له‌و ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییانه نه‌گلێنن كه له هه‌فته و رۆژه‌كانی ئاینده‌دا له‌سه‌ر ئاستی دونیا روده‌ده‌ن".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتیشی"ده‌مانه‌وێت ده‌میان به‌یه‌ك بگات بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به ئامڕازێك كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرایی نه‌توانێت كێشه‌ی موچه و بودجه چاره‌سه‌ر بكات كێشه‌ی گه‌وره دروستده‌بێت، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له پێشه‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار له 2003وه هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوكدا دێته‌وه پێشه‌وه، ئێمه ده‌بێت زۆر وریا بین ئه‌و فشارانه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌شێكیان په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه له كه‌ركوك ئێمه خۆمان بێباكانه هه‌ریه‌كه‌و به لیستێك به‌شداریمان كردوه، من داوام لێكردون وه‌كو په‌نه‌كه‌یانداوه دوای هه‌ڵبژاردن له فراكسیۆنێكی نیشتیمانیدا یه‌كبگرن".
ئەوەشی خستەڕو"پێشتر له كه‌ركوك یه‌كیشبوین پارێزگارمان له‌ده‌ستدا ئینجا وه‌ره ئه‌گه‌ر كه‌رت و په‌رت و له‌ت بین، به‌هه‌مان شێوه بۆ دامه‌زراوه‌كانی یاسادانان و چاودێری راسته، هه‌ڵبژاردن له عێراقدا بوه‌ته زۆرینه و كه‌مینه و مه‌به‌ده‌ئی ته‌وافوق شكێنراوه".
وتیشی، "له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ سه‌ختتر نابینم، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌وتونه‌ته دوڕیانێكه‌وه وڵاتان ده‌بێت خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ری زۆری شه‌ڕی ئه‌رمینیاو ئازه‌ربایجان هه‌یه، بۆ نه‌گبه‌تی یه‌كێتی و پارتی به‌سه‌ر ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجانیشدا دابه‌شبون، به‌ره‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجاندایه‌و ئه‌وی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیایه".