سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق ده‌ڵێت، بەرەی تورکمانی بەردەوام دەبێت لەبەرگرییکردن لەیەکپارچەیی خاکی عێراق‌و ده‌شڵێت، "ڕادەستکردنی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بەھەر لایەنێکی دیکە ڕەتدەکەینەوە چونکە بەلای ئێمەوە بارەگاکە سیمبولی نیشتمانییە".
ئاوێنه: ماوه‌ی پێنج ڕۆژه گردبونه‌وه‌و ناڕەزایی دژ بەڕادەستکردنەوەی بارەگای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکوک لەلایەن لایەنگرانی عەسائیبی ئەهلی حەق‌و چه‌ند لایه‌نێكی عه‌ره‌بی‌و به‌ره‌ی توركمانی دەستیپێکردووه‌و تا ئێستا بەردەوامە. به‌و هۆیه‌وه ڕێگای كه‌ركوك - هه‌ولێر داخراوه.
له‌وباره‌یه‌وه حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، بەرەی تورکمانی بەردەوام دەبێت لەبەرگرییکردن لەیەکپارچەیی خاکی عێراق و مافەکانی گەلی تورکمان، "ڕادەستکردنی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بەھەر لایەنێکی دیکە ڕەت دەکەینەوە چونکە بەلای ئێمەوە بارەگاکە سیمبولی نیشتمانییە".
وتیشی، "لەئێستادا بەجۆرێک ئاسایش و سەقامگیریی لەکەرکوک بەرقەرارە کە بەڕوداوەکانی پێش ساڵی ٢٠١٧، بەراورد ناکرێت".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق داواشی لەھەموو لایەک کرد کە لەپرسی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک دان بەخۆدا بگرن، "چونکە ئەو پرسە دادگا یەکلایی دەکاتەوە".
ئه‌وه‌شی وت، "لەپێناو ئەوەی خوێن نەڕژێت، پەیوەندییەمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامداوە، ھەروەھا دیدگای خۆمان خستووەتە بەردەم ھێزە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە ھەموو لایەنەکان پێی ڕازی بین".
له‌كاردانه‌وه‌ی گردبونه‌وه‌و ناڕەزایی دژ بەڕادەستکردنەوەی بارەگای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکوک لەلایەن لایەنگرانی عەسائیبی ئەهلی حەق‌و چه‌ند لایه‌نێكی عه‌ره‌بی‌و به‌ره‌ی توركمانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌گه‌ڕه‌كی ره‌حیم ئاوای كه‌ركوك به‌شێك له‌هاوڵاتیانی کورد‌و لایه‌نگرانی پارتی له‌و شاره، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو داوای کردنەوەی رێگەکە دەکەن.
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ره كورده‌كان بۆ به‌رده‌م باره‌گای ئۆپراسییۆنه‌كانی كه‌ركوك كه چه‌ند ڕۆژێكه له‌لایه‌ن حەشدی شەعبی‌و چه‌ند لایه‌نێكی عه‌ره‌بی‌و به‌ره‌ی توركمانییەوە خێوه‌تی لێهه‌ڵدراوه‌و گردبونه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان چونه نێوان هه‌ردولاو ته‌قه‌ی هه‌واییان كرد بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كه، به‌وهۆیه‌وه چه‌ند خۆپیشانده‌رێكی كورد برینداربون.