مەسرور بارزانی: سەرکۆنەی شەهیدو بریندارکردنی هاونیشتمانیانی کورد دەکەین لەلایەن شۆڤینیەکانەوە
  2023-09-02       434       

ئاوێنه‌: دەقی پەیامی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی‌ ڕوداوه‌كانی‌ ئه‌مڕۆی‌ كه‌ركوكه‌وه‌:
 
بە توندی سەرکۆنەی ئاژاوەکانی دژ بە دیموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە کەرکووک دەکەین. سەرکۆنەی شەهیدکردن و بریندارکردنی هاونیشتمانیانی کورد دەکەین کە لە لایەن شۆڤینیەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر. 
 
داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکەم بە پەلە کۆنترۆڵی ئەم بارودۆخە نەخوازراوە بکات و سەر و ماڵی هاونیشتمانیان و خۆپێشاندەران بپارێزن و چیتر ڕێگە بە کەسانی نابەرپرس نەدات بارودۆخەکە ئاڵۆزتر بکەن.
 
لە هەمانکاتدا داوا لە هاووڵاتییە کوردە ستەملێکراوەکانیشمان لە  کەرکووک دەکەم، دان بە خۆیاندا بگرن و خۆیان لە کاردانەوەی توند بەدوور بگرن.  داوا لە هاونیشتمانیانی عەرەبی ڕەسەن و تورکمانەکانی خەڵکی کەرکووکیش دەکەم، ڕێگە بە خەڵکێکی نامۆ بە شارەکە نەدەن ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان تێک بدەن.
 
مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/9/2

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×