نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركوكه‌وه بڵاوكرده‌وه‌و راِیگه‌یاند، "گرتنی ڕێگەی سەرەکیی هەولێر ـ کەرکوک لەماوەی شەش ڕۆژی ڕابردودا کارێکی نایاسایی بوو، بەداخەوە ئەو کارە نایاساییە تا ئێستا لەلایەن ئیدارەی کەرکوکەوە لانەدراوە! کەرکوک پێویستی بەجێبەجێکردنی یاسا‌و دەستورەو بەهیچ شێوەیەک پێویستی به‌کاری زیاتری نایاسایی نییە!".
ئاوێنه: ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رباره‌ی دۆخی ئه‌منیی كه‌ركوك:
گرتنی ڕێگەی سەرەکیی هەولێر ـ کەرکووک لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا کارێکی نایاسایی بوو، بەداخەوە ئەو کارە نایاساییە تا ئێستا لەلایەن ئیدارەی کەرکووکەوە لانەدراوە! کەرکووک پێویستی بە جێبەجێکردنی یاسا و دەستوورە و بە هیچ شێوەیەک پێویستی بە کاری زیاتری نایاسایی نییە!
دوای ئەوەی ئیدارەی شارەکە بە هیچ شێوەیەک کۆتایی بەو کارە نەهێنا کە کاریگەری کردووەتە سەر ژیانی دانیشتووانی شاره‌كه بەگشتی، هاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک ئەمڕۆ ناڕەزایییان بەرامبەر ڕێگەبڕین نیشاندا، كه‌چی جێگەی داخە بە توندوتیژی وەڵام درانەوە و گەنجێک شەهید بووه و چەندانی دیکەش بریندارن.
له كاتێكدا به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه له‌و گرژییه ئه‌منییانه ده‌ڕوانین و به وردی چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ین. به توندی سه‌ركۆنه‌ی ته‌قه‌كردن و ده‌ستڕێژیی چه‌ك به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانی سڤیل ده‌كه‌ین. نانه‌وه‌ی ئاڵۆزی و پشێویی ئه‌منی له كه‌ركووك، هه‌ڕه‌شه‌ی جددی له پێكه‌وه‌ژیان و ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌كات.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵی ده‌بێ ڕێكاری خێرای پێویست بگرنه به‌ر و ئه‌ركی هێزه ئه‌منییه‌كانه بێ جیاوازی پارێزگاری له ئاسایشی هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركووك بكه‌ن و ته‌قه‌که‌ران ڕووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌موو لایه‌كه ئارامی و سه‌قامگیریی ئه‌منی بپارێزن و ڕێگه نه‌ده‌ن به هیچ پاساوێك دۆخی ئه‌منی له كه‌ركووك و سنووری پارێزگاكه ئاڵۆز ببێت. هه‌موو لایه‌ك دان به خۆیاندا بگرن، ڕێگه‌كان بكرێنه‌وه و ئارامی و ژیانی ئاسایی بۆ هاووڵاتییانی كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2023/9/2