قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەکەرکوك هەڵگیرا
  2023-09-03       394       

قەدەغەی هاتوچۆ لە کەرکوك هەڵگیرا و ڕێگەی شارەکەش لەگەڵ هەولێر کرایەوە، ئەویش دوای ئەو خۆپیشاندانەی کە گیانلەدەستدانی سێ گەنجی کوردی لێکەوتەوە.

ئاوێنە: بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە کەرکوك هەڵگیرا و دۆخی شارەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت.

ئەوەش دوای ئەوەی کە بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕادەستکردنەوەی بارەگاکەی پارتی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا و عەرەب و تورکمانەکانیش کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا و خێوەتەکانیان پێچایەوە.

هاوکات ڕێگەی هاتووچۆی کەرکوك و هەولێر کرایەوە.

کردنەوەی ڕێگاکە دوای ئەو خۆیپشاندانە هات کە دوێنی هاووڵاتییانی کورد لە کەرکوك ئەنجامیان دا و تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

بە هۆی تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی کورد، سێ گەنج گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 10 کەسی دیکەش برینداربوون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×