بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی بریندارکردنی کارمەندێکی هاتووچۆ راگەیاند.
ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" ئەو کەسەی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەناوبازاڕی شاری سلێمانی تەقەی لە کارمەندێکی هاتووچۆ کرد، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ، هەواڵی هەبوونی شەڕێک لە بەردەکی سەرای شاری سلێمانی بڵاوبووەوە و ئاماژە بەوەشکرابوو، لە شەڕەکەدا تەقەکراوە و کەسێکیش برینداربووە.