حسێن یەزدان پەنا: لەپردێ به‌موشه‌ك هێرشمان كراوه‌ته‌سه‌ر
  2023-09-03       1207       


حزبێكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ى باره‌گایه‌كیان كراوه‌و ژوری ئۆپه‌راسیۆنەکانی کەرکوکیش وه‌ڵامده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جگه‌ له‌داعش بۆردومانى هیچ حزبێكى كوردى له‌پردێ نه‌كراوه‌.

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دەنگی تەقینەوەیەکی گەورەو دوکەڵێکی زۆر لەسنوری ناحیەی پردێ هەستی پێکراوەو بینراوە، سەرچاوەیەکی ئەمنیش ڕایگه‌یاند، گوماندەکرێت چەکدارانی داعش لەسنوری پردێ بۆردمان کرابن.

سەرچاوەیەکە وتی، فڕۆکەی هاوپەیمانان بنکەو مۆڵگەکانی چەکدارانی داعشی لەسنوری نێوان پردێ‌و قەزای دوبس بۆردومانکردوەو بەدیاریکراوی ئەو شوێنەی بۆردومانکراوە گوندی (قایەباشی) بوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حسێن یەزدان پەنا، فەرماندەی گشتى پارتى ئازادى كوردستان (پاک) به‌میدیاكانى نزیك له‌پارتى وتوه‌، "سێ موشەک ئاراستەی بنکەکانمان لەپردی کراون، به‌ڵام تائێستا زیانە گیانی‌و مادییەکان دیارنین".

له‌به‌رامبه‌ریشدا سەرچاوەیەک لەژوری ئۆپه‌راسیۆنەکانی کەرکوک ڕه‌تیكردۆته‌وه‌ بۆردومانى هیچ بنكه‌یه‌كى هێزه‌ كوردیه‌كان له‌پردێ كرابێت، ده‌شڵێت، "هیچ بنکەیەکی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنزیک پردێ بۆردومان نەکراوه‌، به‌ڵكو هێزەکانی هاوپەیمانان بۆردومانی بنکەکانی داعشیان کردوە لەسنوری نێوان قەزای دوبس‌و ناحیه‌ى پردێ".
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×