فەرماندەی میحوەری پردێی هێزی پێشمەرگە (پارتی) ئاشكرای ده‌كات كه شەوی ڕابردو خۆیان ئامادە کردبو بۆ ئەوەی بڕۆن بەدەم خۆپیشاندەرە کوردەکانی کەرکوکەوە، بەڵام بەهەوڵی هەندێک بەرپرسی عێراقی جوڵەیان بەرەو کەرکوک ڕاگرتووە.
ئاوێنه: نوری حەمە عەلی، فەرماندەی میحوەی پردێی هێزی پێشمەرگە بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووه، "هەندێک بەرپرسی دڵسۆزی عێراق دەستوەردانیانکردو داوای دان بەخۆدا گرتنی لێ‌کردین، ئەگینا پلانمان هەبوو بەرەو کەرکوک بڕۆین. چۆن دەبێت خوێنی کورد لەکەرکوک بڕژێت و ئێمە دەستەوەستان بین."
نوری حەمە عەلی، دەشڵێت،"داخستنی ڕێگەی کەرکوک - هەولێرو دژایەتیکردنی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک پلانی شۆڤێنییەکان بوو، گەر پێشتر خێوەتەکە لابرایەو ڕێگەکە بکرایەتەوە، خوێنی گەنجی کوردیش نەدەڕژا."
رۆژی 25ی 8ی 2023، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەكو فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان داوای كرد فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك بارەگاكەیان چۆڵ بكەن‌و رادەستی پارتی دیموكراتی كوردستانی بكەنەوە، چونكە ئەم بینایە بەر لەروداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 بارەگای پارتی بووە.
به‌ڵام لەدوای بڕیاره‌كه گردبونه‌وه‌و ناڕەزایی دژ بەڕادەستکردنەوەی بارەگای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکوک لەلایەن لایەنگرانی عەسائیبی ئەهلی حەق‌و چه‌ند لایه‌نێكی عه‌ره‌بی‌و به‌ره‌ی توركمانی ماوه‌ی پێنج ڕۆژ بەردەوام بو، به‌و هۆیه‌وه ڕێگای كه‌ركوك - هه‌ولێریش داخرا.
ئێواره‌ی دوێنێ 2ی 9ی 2023 له‌گه‌ڕه‌كی ره‌حیم ئاوای كوردنشینی شاری كه‌ركوك به‌شێك له‌هاوڵاتیانی کورد‌و لایه‌نگرانی پارتی له‌و شاره، خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوای کردنەوەی رێگاکەیانکرد.
خۆپیشاندانه‌كه گرژی‌و ئاڵۆزی تێكه‌وت‌و به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق چوار گه‌نجی كورد شه‌هیدبون‌و 15ی دیكه‌ش برینداربون.
درەنگانێکی شەوی ڕابردوش بەفەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، خێوەتی مانگرتووانی لایەنگرانی حەشدو لایەنە عەرەبی و تورکمانییەکان لابراو ڕێگەی نێوان کەرکوک - هەولێر کرایەوە.