کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
  2023-09-04       278       

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکرادەوە و بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەروەها سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ١ بۆ ٢ پلە بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: ٤٣ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ٤١ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٤٠ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ٤٤ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ٤٣ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ٤٢ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٣٥ پلەى سیلیزى

سۆران : ٤٠ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٤٦ پلەى سیلیزى

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×