ڕه‌مه‌زان جه‌باریی ڕایگەیاند، پارتى بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و تێكدانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ئه‌جێندای خۆی خزاندووه‌ته ناو داواكاری خۆپیشانده‌رانه‌وه و ئاڵۆزی له كه‌ركووك درووستكرد، دەشڵێت، پارتى کردنەوەى باره‌گاكانی كردووه‌ته بیانوو بۆ تێكدانی کەرکووک.
ئاوێنە: ڕه‌مه‌زان جه‌باریی، كارگێڕ‌ی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووك-ی یەنەکە بە میدیاى فەرمى حزبەکەى ڕاگەیاندووە، پارتی دیموكراتی كوردستان، له دوای ١٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌یتوانی له ڕێگای حكومه‌تی عێراق و دوور له شه‌ڕ و ئاژاوه‌گێڕ‌یی به فەرمى باره‌گاكانی لە کەرکووک وه‌ربگرێته‌وه.
باسى لەوەشکردووە، پارتى بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و تێكدانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ئه‌جێندای خۆی خزاندووه‌ته ناو داواكاری خۆپیشانده‌رانه‌وه و ئاڵۆزی له كه‌ركووك درووستكرد، كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی چوار کەس و برینداربوونى ١٥ کەس.
ئەوەشى خستووەتە ڕوو، له ناو فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ركووكدا ٣٠ پاراستنی پارتی ده‌وام ده‌كه‌ن، به‌ڵام پارتی كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی لە شارەکە كردووه‌ته بیانوو بۆ تێكدانی ئارامى پارێزگاکە.
لە کۆتاىی قسەکانیدا ڕەمەزان جەبارى ئاماژەى بەوە کردووە، خه‌ڵكی كه‌ركووك دڵگران و ناڕ‌ازین له‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی كه پارتی له كه‌ركووك درووستی كردووه و ئه‌وه‌ی ڕوویدا كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو بۆ كه‌ركووكییه‌كان.