سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌م قۆناغه‌ی كه ئێستا هه‌رێمی كوردستانی تێدایه دو هۆكاری سه‌ره‌كی خوڵقاندویه‌تی، یه‌كه‌میان، "خراپی یاسای بودجه‌ی عێراق" كه به‌شێوه‌یه‌كی "ئینتیقام"ی "حه‌قد" دژی ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نوسراوه‌ته‌وه و دوه‌میان، "تێگه‌یشتنی مه‌ركه‌زی عێراقه بۆ یاسای بودجه".
ئاوێنه: ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌م قۆناغه‌ی كه ئێستا تێیداین دو هۆكاری سه‌ره‌كی خوڵقاندویه‌تی، یه‌كه‌میان، یاسای بودجه كه له په‌رله‌مان ده‌رچو گه‌وره‌ترین زه‌ربه بوه له ده‌ستكه‌وته ده‌ستوریه‌كان و مافه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و یاسایه به‌شێوازێك نوسراوه بۆ ئینتیقام (تۆڵه) له هه‌مو مافه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێم نوسراوه‌ته‌وه، كاتی خۆی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌و یاسایه پڕه له گرفت و پڕه له گیروگرفت كه ده‌بێته به‌ربه‌ست له پێدانی شایسته‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان، دوه‌میان تێگه‌یشتنی مه‌ركه‌زی عێراقه بۆ یاسای بودجه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یاسای بودجه به‌شێوه‌یی "ئینتیقام"ی "حه‌قد" دژی ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نوسراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم وه‌كو نیازپاكییه‌ك هه‌نگاویاننا بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی هه‌نگاو بنێن.
ئومێد سەباح باسی له‌وه‌شكرد، "له دانوستانه‌كاندا بۆمان ده‌ركه‌وت كه راسته یاساكه زۆر زۆر خراپه به‌ڵام خراپییه‌كی دیكه‌ش هه‌یه كه هۆكاری ئه‌م بارودۆخه‌یه، ئه‌ویش تێكه‌یشتنی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه كه خودی یاسا خراپه‌كه‌ی خراپتر كردوه، پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌یاسای بودجه 16 ترلیۆن دیناره، به‌ڵام ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ڵێت، مافی هه‌رێم هه‌شت ترلیۆنه، به‌ڵام تێگه‌یشتنه مه‌ركه‌زییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی وایكردوه كه ئه‌و ژماره‌یه بۆ 50% دابه‌زێنێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "له‌كۆتا كۆبونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ شاندی عێراقی ته‌ئكیدمان كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌مو شایسته دارایه‌كانمان بده‌نێ به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم دراوه بۆ ناردنی 500 ملیار دینار تاكلایه‌نه بوه و پرس و رایان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق نه‌كردوه، چونكه هیچ كاتێك به 500 ملیار رازی نه‌بوین چونكه 50% موچه‌ی موچه‌خۆران ده‌كات، جگه له‌و خه‌رجیانه‌ی كه پێویسته".