لهپهیامێكى بهپهلهداو دواى ڕاگهیاندنى شكستى گفتوگۆكانى ههولێرو بهغدا، مهسرور بارزانى پهیامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند، "خەڵکی کوردستان ملکەچی هیچ فشارێک نابێت"، دهشڵێت، "بهداخو نیگەرانییەکی زۆرە کە بەشێوەیەکی زۆر ناڕەواو بەپێچەوانەی دەستور، مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێلدەکرێن".
سەرۆک وەزیرانی هەرێم جەخت لەوەدەکاتەوە، "خەڵکی کوردستان ملکەچی هیچ فشارو هەڕەشەیەکی ئەو لایەنانە نابێت، کە دەیانەوێ عێراق بگەڕێننەوە سەردەمی دیکتاتۆری".
دەشڵێت، "بەشێوەیەکی زۆر ناڕەواو بەپێچەوانەی دەستور، مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێلدەکرێن".
سهبارهت بهدوایین پێشهاتەکانی عێراق، وەکو ئەوەی مەسرور بارزانی باسیكردوه، "هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی لەچوارچێوەی دەستوردا جێبەجێکردوە، بەڵام جێی داخو نیگەرانییەکی زۆرە کە بەشێوەیەکی زۆر ناڕەواو بەپێچەوانەی دەستور، مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێلدەکرێن".
بەوتەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، "ڕێز لەڕێککەوتنی نێوانی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراقو ئەجێندای حکومەتیش ناگیرێت کە لەپهرلهمانى عێراق بەزۆرینەی دەنگ پەسەندکرا".
بارزانی جهختیكردۆتهوه، "خەڵکی کوردستان بە هیچ شێوەیەک، دەستبەرداری مافە ڕەواو دەستورییەکانی نابێتو ملکەچی هیچ فشارو هەڕەشەیەکی ئەو لایەنانەش نابێت، کە دەیانەوێ عێراق بگەڕێننەوە سەردەمی دیکتاتۆریو زەبرو زۆرو چەوساندنەوەی گەلی کوردستان".
ئهم پهیامهى بارزانى لهمیانى پێشوازیكردنیدا هاتوه لەوهفدێكى پەرلەمانی کەنەدا بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار تۆم کیمج کرد.