نوسینگه‌ی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق زانیاری دژبه‌یه‌ك لەبارەی ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی كورد له كه‌ركوك به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه دەخەنەڕو.
ئاوێنە: نوسینگه‌ی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌نجامدانی خۆپشاندانی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیی كوردی كه‌ركوك بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی نێوان هه‌ولێر-كه‌ركوك؛ ده‌ستكراوه به ڕه‌شبگیریه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌ستگیركراون به شێوه‌یه‌ك تا ئێستا سۆراغیان دیارنییه".
نوسینگه‌ی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم وتویەتی"تا ئێستا 40 هاوڵاتی كورد ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها 14 بریندار گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان جگه له‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌كی دیكه به‌ردباران كراون و بریندارن".
بەڵام لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پرسەی شەهیدێکی خۆپیشاندەکانی رۆژی 2ی ئه‌یلول وتی"لەکۆی 30 گەنج 26ـمان ئازاد کرد، تەنیا چوار کەس ماونەتەوە، کە گوایە دوانیان دەمانچەیان هەڵگرتوە، بۆ ئەوانیش هەر لەسەر خەتین".