مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ته‌مان سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كۆده‌بنه‌وه و ده‌شڵێت، "ده‌مانه‌وێت بزانین بۆچی وه‌ڵامی چاكه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌وشێوه‌یه ده‌درێته‌وه، چاومان له‌وه‌یه ئێستا هه‌مو خه‌ڵكی عێراقیش به‌رگری له ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن".
ئاوێنە: مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا له‌میانه‌ی رێوڕه‌سمی لێدانی ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 له هه‌ولێر رایگه‌یاند، به ته‌ماین سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانمان بده‌ین، پشودرێژی ئێمه مانای لاوازی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو خه‌مخۆری ئێمه‌یه بۆئه‌وه‌ی نه‌هێڵین كێشه و گرفته‌كان به ئاقارێكی دیكه‌دا ببرێن، ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌مو شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و مافه ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
وتیشی، "ده‌مانه‌وێت له‌و سه‌ردانه‌ی له به‌غدا سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بزانین بۆچی وه‌ڵامی چاكه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌وشێوه‌یه ده‌درێته‌وه، كاتێك كه خه‌ڵكی كوردستان باوه‌شیان بۆ هه‌مو خه‌ڵكی عێراق كرده‌وه، چاومان له‌وه‌یه ئێستا هه‌مو خه‌ڵكی عێراقیش به‌رگری له ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ده‌مانه‌وێت بزانین له‌به‌رچی سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گرنه‌به‌ر، ئێمه پێمان وایه سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتنی هه‌مو عێراقه، بوژانه‌وه‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان بوژانه‌وه‌ی ئابوری هه‌مو عێراقه".
مه‌سرور بارزانی له‌و په‌یامه‌یدا باسی له‌وه‌شكرد، "پێشتر له سه‌ردانه‌كانماندا بۆ به‌غدا زۆر رێككه‌وتنی باشمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامدا و ئه‌و رێككه‌وتننانه پێمان وابوه ده‌بنه هۆكارێك بۆ سه‌قامگیری زیاتری عێراق و پێشخستنی وڵاته‌كه‌مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه رێگریان لێكرا و نه‌یانهێشت رێككه‌وتنه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام ئێمه داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه جارێكی تریش رێگه‌ی چاره‌سه‌ر بدۆزینه‌وه، بۆیه له سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ به‌غدا هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كان بكه‌ین".