سەرۆکی لقی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە هەوڵی ئەوەدان لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق قسە بکەن.
ئاوێنه: هاوژین عوسمان سەرۆکی لقی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ٪٩٠ی ناوەندە تەندروستییەکان دەوامیان تێدا راگیراوە و بایکۆی تەنها ئەو شوێنانە ناگرێتەوە کە نەخۆشی هەستیاریان تێدایە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەگەر تاوەکو هەفتەی داهاتوو مووچە دابەش نەکرێت ئەوا کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەین و دواتر رێگەی دیکە دەگرینەبەر، لەوانەیە خۆپیشاندان ئەنجامبدەین و لە هەوڵی ئەوەشداین لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق قسە بکەین".
باسیلەوەشکرد:" ئێمە داوای مووچەی هەردوو مانگی رابردوو دەکەین و ئەگەر هیچ هیوایەک نەبێت بۆ وەرگرتنی ئەو دوو مووچەیە، ئەوا مووچەی مانگی ئەیلول وەرناگرین بە تەنها".