ئەمڕۆ بەهۆى پێنەدانى مووچەى دوو مانگى ڕابردوو، فەرمانبەرانى هەریەکە لە بەشى زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، فەرمانگەى دادنووسى کۆیە و بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى کۆیە بایکۆتى دەوامیان دەستپێکرد .
ئاوێنه: ئەمڕۆ بەهۆى پێنەدانى مووچەى دوو مانگى ڕابردوو فەرمانبەرانى هەریەکە لە بەشى زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان، فەرمانگەى دادنووسى کۆیە و بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى کۆیە، لە سنووری شارۆچکەی کۆیەی سەربە پارێزگای هەولێر بایکۆتى دەوامیان دەستپێکرد.
زرار ئەحمەد، بەرێوبەری خۆیەتی و میلاك لە بەرێوبەرایەتی پەروەردەی كۆیە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، تا شایستە داراییەكانمان پێ نەدرێت ئەوا دەوام دەست پێناکەینەوە، چونكە بارودۆخی ئابووریی و گوزەرانى فەرمانبەران لە دۆخێکى زۆر خراپدایە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لە زۆربەی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتى دەوامیان ڕاگەیاند.