مه‌سرور بارزانى‌و قوباد تاڵه‌بانى پێكه‌وه‌ سەردانی به‌غدا دەکەن
  2023-09-13       545       

سبەینێ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک وەزیر بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەچێتە بەغدا.

سبەینێ وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ یەكلایكردنەوەی پرسی بودجەو موچە سەردانی بەغدا دەكات كه‌ پێكهاتون له‌مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك‌و ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایی.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بەمنزیکانە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم‌و قوباد تاڵەبانی جێگری، لەگەڵ وه‌فدێكدا دەچنە بەغدا کە تێیدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری داراییش ئامادە دەبێت.

نێچیرڤان بارزانی وتیشی: "نابێت بابەتی مووچە تێکەڵی هیچ بابەتێک بکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر پابەندییەک لەسەری بووە، لەم ماوەی پێش یاسای بودجە، هەمووی جێبەجێکردووە و بەو پەڕی شەفافییەتیشەوە لەگەڵ بەغدا هەڵسوکەوتی کردووە؛ ئێمە پێشبینی دەکەین بەغداش بەو شێوەیە هەڵسوکەت لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×