بەپێی نووسراوێکی فەڕمی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیاردەدات هەر کارمەندێک دەوام نەکات (غیاب) سێ ڕۆژ موچەکەی ببڕدرێت، سەرجەم فەرمانبەرانی دادگای بەرایی چەمچەماڵ ئەمڕۆ ١٣ی ئەیلول بە(نەهاتوو - غایب) ددەدات.
ئاوێنە: بەپێی نوسراوێکی فەڕمی کە ڕۆژی ١٣ ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لەسەرەو بە ناونیشانی فەرمانی (کارگێڕی) دەرچووەو واژوی دادوەر جاسم جەزا جافر بەسەرەوەیە،، ئاڕاستەی دادگای بەرای چەمچەماڵ کراوە هەر کارمەندێک دەوام نەکات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مووچەکەی دەبڕدرێتو دەدرێت رێت بەلیژنەی بەرزەفت کردنی فەرمانبەران.
بەپێی لێدوانی یاساناسێک بۆ "ئاوێنە" "ئەم فەرمانە هەڵەی یاسای لە خۆدەگرێت لەوانە لە فەرمانەکەدا ئاماژە نەدراوە بە هیچ یاسایەک کە پشتی پێ بەستبێت، سەرۆکی یاسای تێهەڵچونەوە دەسەڵاتی هەیە کە فەرمانبەر غایب بدات، بەڵام دەسەڵاتی نییە کە مووچەی لیببڕێت، چونکە لێبڕینی مووچە دەبێت بە یاسای دیسپلینی فەرمانبەرانی دەوڵەت مامەڵەی لە گەڵدا بکرێ، ئەمە جگە لەوەی لە فەرمانەکەدا ئاماژە بۆ (سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە ) دەکات، لە یاسادا وشەی (سەرجەم) لە جێی خۆیدا نییە بە واتای (سزای بە کۆمەڵ) لە یاسادا جێگای نابێتەوە بەڵکو دەکرا بڵێیت؛ بە پێی لیستێک کە (بەناوی .. دەستپێدەکات وە لە ناوی.. کۆتاغی دێت)".
دەوام نەکردنی فەرمانبەران دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ماوەی دوو مانگ زیاترە سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە.