هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت ئەوەی ئەو ئاگادارییەتی و لە نزیکەوە زانیاری هەیە دۆخی هەرێم بەرەو باشی هەنگاو دەنێت و دەرگاکان بە ڕووی هەرێمدا دەکرێنەوە.
ئاوێنە: بەپێی وتەی هێڤیدار ئەحمەد، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و لەسەر ئاستی عێڕاقیش ئاماژەی باش هەن.
هێڤیدار ئەحمەد، دەڵێت ”هەنگاوی دبلۆماسی هاوێژراوان بۆ چاکبوونی دۆخەکە بە پاڵپشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت. کە هەوڵێکی جددی و بێ وچانییان داوە بۆ ڕزگارکردنی هەرێم لەو دۆخە سەختە”.