پێشەوا هەورامانی: سبەی وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکەن
  2023-09-13       356       

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی گفتوگۆ و ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە لەبەغداد، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیانی سەردانی بەغدا دەکەن.

ئاوێنە: پێشەوا هەورامانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، ” هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگاتە ئەنجام و خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکانیان و لەنێویاندا مووچەیان پێبدرێت”.

ئاشکراشیکرد، “حکومەتی هەرێم پابەندی رێکەوتنەکانە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، سەردانی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی و تیمی حکومەت، نیشاندانەوەی نییەتی سەرۆک وەزیران و حکومەتی هەرێمە بۆ گەیشتنە ئەنجام و چارەسەری کێشەکان لە رێگای جێبەجێکردنی رێکەوتنەکان، بەتایبەتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×