وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ژەهراویبونی ژمارەیەك پێشمەرگە لە دهۆك رونكردنەوە دەدات
  2023-09-13       580       

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ژمارەی ئەو پێشمەرگانە دەدات كە لە بنكەی مەشقی پیادەی دهۆك ژەهراوی بون و دەڵێت، تەنها 19 پێشمەرگە باری تەندروستییان تێكچوە نەك 82 پێشمەرگە وەك ئەوەی بڵاوكراوەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی پێشمەرگە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، هەواڵێکی نادروست بڵاو کراوەتەوە کە گوایە 82 پێشمەرگە لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک ژەهراوی بون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، لەمبارەوە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک رایدەگەیەنێت تەنها 19 پێشمەرگە باری تەندروستیان تێکچوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئەوەشی خستۆتەڕو لەو ژمارەیەش دەستبەجێ 13 پێشمەرگەیان چارەسەری خێرایان وەرگرتوە و لە نەخۆشخانە دەرچون، تەنیا 6 پێشمەرگە لە نەخۆشخانە ماون لە ئێستادا دۆخی تەندروستیان زۆر باشەو بەزوترین کات ئەوانیش لە نەخۆشخانە دەردەچن.

وەزارەتەكە جەختیشی كردۆتەوە كە "هەر هەواڵ و زانیارییەک لە راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەوە دەرنەچێت، دورە لە راستییەوەو فەرمی نییە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×