لاهور شێخ جەنگی: كێشەكە لە بەغدا نییە، چونكە حكومەتی ئێستای عێراق، وەكیلی وڵاتانی دراوسێیە
  2023-09-13       1326       

لاهور شێخ جەنگی لەبارەی كێشەكانی نێوان بەغداو هەولێر بەدوری دەزانێت ئەو كێشانە بەئاسانی چارەسەربكرێن، چونكە بە بڕوای ئەو "كێشەكە لە بەغدا نییەو ئەم حكومەتەی ئێستای عێراق، وەكیلی وڵاتانی دراوسێیە." دەشڵێت، "ئاشبەتاڵمان بەم میللەتە هێناوە، خوا هەمومان بگرێت." داواش لە سەركردەكانی كورد دەكات "یەكبگرن." لەبارەی كۆنگرەی یەكێتیشەوە دەڵێت، یەكێتی نەماوە تا كۆنگرە بكات.

ئاوێنە: لاهور شێخ جه‌نگی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌دوای به‌شداریكردنی له‌ مه‌راسیمی چله‌ی كۆچی دوایی كاروان عه‌لی شامار، ‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان لەبارەی كێشەكانی نێوان بەغداو هەولێر رایگەیاند"دەبوایە هەرێمی كوردستان زوتر لەگەڵ بەغدا رێكبكەوتایە، ئەوكاتەی كە لەوپەڕی هێزی خۆیدا بو، بەداخەوە كە ئێستا بەم جۆرە چوینەتە بەردەم بەغدا."

وتیشی"من پێم وا نییە ئەمە وا بەئاسانی چارەسەر بكرێت، ئەمە پەیوەندی بە وڵاتانی ئیقلیمییەوە هەیەو كێشەكە لە بەغدا نییە، چونكە ئەم حكومەتەی ئێستای بەغدا، وەكیلی وڵاتانی دراوسێیەو وەكیلی خەڵكی عێراق نییە."

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشدا "ئاشبەتاڵمان بەم میللەتە هێناوە، خوا هەمومان بگرێت، داوا لە سەركردەكانی كورد دەكەم، ئەوانەی ئێستا سیاسەت دەكەن، ئێستا كاتی ئەوەیە، یەكبگرن، ئەگەر یەك نەگرن، لەمە خراپتر بەسەر ئەم میللەتە دێنن."

بەبڕوای لاهور شێخ جەنگی پەرتەوازەیی كوردە كە وایكردوە بەغدا وا بەرامبەر بە كورد بكات و وتی"هەریەكەو دەچێت لە ئاوازێك دەخوێنێ لە بەغدا، ئەم دژی ئەو، ئەو دژی ئەم قسە دەكات."

لاهور شێخ جەنگی هێمای بۆ ئەوەش كرد كە هەقی ئەوەیە كە "لەم هەڵبژاردنەدا گۆڕانكاری گەورە بێتە كایەوە."

لەبارەی كۆنگرەی یەكێیشەوە وتی"كۆنگرەی چی، خۆی حزبەكە نەماوە تا كۆنگرە بكات، كۆنگرەی چی شتێك نەماوە بە ناوی یەكێتییەوە."

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×