میدیای رەسمی پەكەكە بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، پارتی دیموكراتی كوردستان، نزیكەی 200 ئۆتۆمبێلی سەربازیی بە چەكی قورسەوە لە دو ناوچەوە بەرەو ناوچەی سیدەكانی برادۆست جوڵاندوە.
ئاوێنە: ئاژانسی فوڕات نیوز، بڵاویكردۆتەوە، "ئێوارەی ئەمڕۆ پارتی، نزیکەی 200 ئۆتۆمبێلی سەربازی بە چەندین جۆری چەکی قورس وەک دۆشکە و تۆپ و تانک و پانزەر لە دو شوێنەوە بۆ ناوچەی سیدەکانی دەڤەری برادۆست گواستۆتەوە."
ئاماژە بەوەشكراوە"بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە لە دەشتی حەیاتێ سەر بە دەڤەری برادۆستەوە نێردراون. بەشەکەی تریش لە ناوچەی سەربازی دەشتی هەریر لە نزیک هەولێرەوە نێردراون."
میدیای پەكەكە هێمای بۆ ئەوەش كردوە"پێشبینی دەکرێت گواستنەوەی هێز لەلایەن پارتییەوە بە ئامانجی هێرشکردنە سەر ناوچەی گۆشین، گەروی سینگا و گەروی بەربزین بێت."