کچێک لە سلێمانی لەسەر پردێک کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا
  2023-09-14       419       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کچێک لەسەر بەرزەپردی بەردەم زانکۆی سلێمانییەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: حەسەن باقر بەڕێوەبەری کارگێڕیی زانکۆی سلێمانی لەبارەی رووداوەکەوە وتی، ئەو رووداوە لە کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی روویداوە، جەختیکردەوە ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە هیچ پەیوەندیی بە زانکۆی سلێمانییەوە نییە.

لەلایەکی دیکەوە سامان نادر بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی راگەیاند، ئەو کەسەی لەسەر بەرزەپردەکەوە کەوتووەتە خوارەوە لە رەگەزی مێ-یە و تەمەنی لەنێوان 18 بۆ 20 ساڵدایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، “تا ئێستا نازانرێت کە هۆکاری رووداوەکە چی بووە ئایا خۆکوژی بووە یان کەوتووەتەخوارەوە”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×