شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجه و مووچەی فەرمانبەران گەیشتە بەغدا و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆببنه‌وه.
ئاوێنە: ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت و دواتر هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق كۆده‌بێته‌وه لەنێویاندا نوری مالیکی، هادی عامری، عەممار حەکیم و حەیدەر عەبادی.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كانی نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی به‌غدا شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانه بەتایبەتی موچەی فەرمانبەران، كه له‌ئێستادا ناكۆكی له‌نێوانیاندا هه‌یه و به‌غدا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه مانگه 500 ملیار ره‌وانه بكات، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌ڵێن، به‌شی موچه‌ی موچه‌خۆران ناكات.
شانده‌كه‌ی به‌غدا پێكهاتوه له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ و ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌ت.