دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ وه‌فدى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، "نابێت کێشەکان کاریگەرییان لەسەر قوت‌و ژیانی هاوڵاتیان هەرێم هەبێت".
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ محەمەد شیاع سودانى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق پێشوازیی لەوه‌فدى باڵاى حكومه‌تى عێراق كرد‌و دواى كۆبونه‌وه‌ى نێوانیان، سودانى ڕایگه‌یاند، "ڕێبازی حکومەتی ئێستا پشت بەپرەنسیپی کارکردن بۆ دامەزراندنی سەقامگیریی هەمیشەیی دور لەناکۆکیەکان دەبەستێت".
جەختیشیكرده‌وه لەسەر جدیبونى حکومەت لەدۆزینەوەی ڕێگەچارەی ڕیشەیی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان‌و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشە یاسایی‌و داراییەکان.
سودانى وتویه‌تى، "حکومەت کاریکردوەو بەردەوامە لەکارکردن لەوەی کە کێشەیە یاسایی‌و ئیدارییەکان کاریگەرییان نەبێت لەسەر پێداویستییەکانی ژیانى هاوڵاتیانی عێراق بە هاوڵاتیانی هەرێمیشەوە".