میدیاكانی پهكهكه رایدهگهیهنن ''چەکدارانی پارتی دوێنێ بە ٢٠٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە ڕوویانکردووەتە سیدەکانو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی گەریلا، لەئەنجامی بەرپەرچدانەوەی گەریلاکان شەڕ هاتە ئاراوەو ئاڵۆزییەکە تا ئێستاش بەردەوامە''.
ئاوێنه: ئێوارەی دوێنێ چەکدارانی پارتی بە ٢٠٠ ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی سەربازییەوە کە زرێپۆش و تانکیشیان تێدا بوو، گواسترانەوە بۆ ناوچەی سیدەکانی سەر بەهەرێمی برادۆست.
میدیاكانی پهكهكه ڕایاگەیاند ''سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٣٠ بەشێک لەو چەکدارانەی پارتی لە گەورووی زینێ لە گۆڕەپانی گۆشین هێرشیان کردووەتە سەر گەریلاکانی پهكهكه و لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەیان لەلایەن گەریلاوە، شەڕ هاتووەتە ئاراوە''.
راشیگەیاند کە تا ئێستا ئاڵۆزی و گرژییەکان بەردەوامن.