سەرۆكی دەستەی دەستپاكی: شەش ملیۆن دۆلاری عێراق بە قاچاغ براوە بۆ توركیا
  2023-09-14       371       


سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق ڕایگەیاند، دەستەكەیان بەدواداچوون بۆ شەش ملیۆن دۆلاری عێراقی دەكات، كە بە قاچاغ براوە بۆ توركیا و دەشڵێت، ئەو گەندەڵكارانەش لە میسرەوە دەگەڕێنێتەوە، كە دەستیان لە قاچاغ و گەندەڵیدا هەبووە.

ئاوێنه‌: دادوەر حەیدەر حەنون سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق سەبارەت بە بەدواداچوونی دەستەكەیان بۆ پارە دزراوەكانی عێراق و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.

لە كۆنگرەكەدا ڕایگەیاند، حكومەتی نوێی عێراق بە جددی هەوڵدەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵكاران و وەرگرتنەوەی پارە دزراوەكانی عێراق و كەسانی داواكراو، بۆیە لە ئێستادا ئێمەش بەدوای ئەو شەش ملیۆن دۆلارەوەین، كە بە قاچاغ لە عێراقەوە براوە بۆ توركیا.

ئاماژەی بەوەش كرد، بەم نزیكانە سەردانی میسر دەكەین، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پارەی قاچاخی عێراق و گەندەڵكاران.

لە ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی عێراق نامەیەكی ئاڕاستەی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان كرد، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە دزینی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لە پارەی باج لە بانكی ڕافیدەین، كە دەنگدانەوەیەكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، دواتر لە میدیاكان بە دزی سەدە ناسرا، بەشێكی زۆری ئەو پارەیە چووە دەرەوەی وڵات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×