بڕیارێكی نوێی بەغداد لە سوودی هاوڵاتییانی هەرێم ئاشكراكرا
  2023-09-14       643       


وەزارەتی نەوتی عێراق سووتەمەنی و بەرهەمە نەوتییەكان بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ هەرێم دابیندەكات، وەك ئەوەی پەرلەمانتارێكی كورد ئاماژەی پێداوە.

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە سێ پرسی گرنگ کە یەکێکیان تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ و شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبووەوە.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە بەردەوامی بەدواداچوونەکانی لیژنەكەیان بۆ پرسی بودجە و پشکی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران، ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ و شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، “شاندی وەزارەتی نەوت ئاماژەیان بەوەکرد لەگەڵ هەرێم رێکەوتوون لەسەر دابینکردنی پێداویستی هەرێم لە سووتەمەنی و بەرهەمە نەوتییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×