بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خوێندنەوەی سێهەمی پرۆژەیاسای بە پارێزگابونی هەڵەبجە ئەنجام بدرێت، بەڵام بۆ رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دواخرا.
ئاوێنە: بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە میدیای فهرمی حزبهكهی راگەیاند: "بەهۆی تەواونەبوونی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتارانی ئامادەبوو لەناو هۆڵی پەرلەمان کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دواخرا".
"لەگەڵ ئەوەی بریاربوو لەکۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی سێهەم بۆ پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکرێت، بەڵام خوێندنەوە بۆ ئەو پرۆژەیەش خرایە دانیشتنی داهاتوو"، بڕیار رەشید وایوت.