مەسرور بارزانی: هەمواركردنەوەی بڕگەكانی یاسای بودجە، ئەگەرێكە بۆ تێپەڕاندنی كێشەكان
  2023-09-14       463       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دەستبردن بۆ هەمواركردنەوەی بڕگەكانی یاسای بودجە، ئەگەرێكی كراوەیە لەپێناو تێپەڕاندنی كێشەكان و دەشڵێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق خواستێكی راستەقینەی بۆ چارەسەركردنی ئەم قەیرانەی ئێستا هەیە.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە كەناڵی "شەرقیە"ی راگەیاند، دەستبردن بۆ هەمواركردنەوەی بڕگەكانی یاسای بودجە، ئەگەرێكی كراوەیە لەپێناو تێپەڕاندنی كێشە داراییە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغداو هەولێر.

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە كە هەستی بەوە كردوە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، خواستێكی راستەقینەی هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەم قەیرانەی ئێستا لەڕێگەی لێكتێگەیشتنی ئیجابییەوە.

مەسرور بارزانی پێشبینی كردوە لە هەفتەی ئایندەدا بگەنە چارەسەرێك بۆ قەیرانی بودجە و موچەی هەرێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×