ئەمڕۆ هەینی لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستڕێژی گولـلە لە ھاووڵاتییەکی بە تەمەن کرا و کوژرا.
ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هاوڵاتییەکی تەمەن 62 ساڵان لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی لە نزیک بەردەرکی سەرا بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.
تەرمی ھاووڵاتییەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و ھێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە روداوەکە دەستپێکردووە، جگە لەوەش تائێستا ئەنجامدەری تاوانەکە دەستگیرنەکراوە.