"یەكشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر ناردنی 800 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم دەدات"
  2023-09-15       530       

رۆژی یەکشەممەی داھاتو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوەو بەپێی قسەی پەرلەمانتارێك بڕیارە لە كۆبونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیران دەنگ لەسەر ناردنی 800 ملیار دیناری مانگانە بۆ ھەرێم بدات.

ئاوێنە: سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی کۆبونەوەکانی دوێنێ وەفدی باڵای ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە میدیای رەسمی گۆڕانی وت؛ ھەمو لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراق، بڕیاریانداوە لە کۆبونەوەی رۆژی یەکشەممەی داھاتو دەنگ بدەن لەسەر ناردنی بڕی 800 ملیار دیناری مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان.

وتیشی: ناردنی ئەو 800 ملیار دینارە بۆ مانگەکانی (7 تا 12)ی 2023یە.

بە کۆی گشتی ئەو پارەیەی بڕیارە دەنگی لەسەر بدرێت چوار ترلیۆن و 800 ملیار دینار دەکات.

سۆران عومەر جەختیشی کردەوە، لایەنە عێراقییەکان بەڵێنیانداوە کە لە کۆبونەوەکەدا دەنگ لەسەر ئەوە بدەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×