وەزیری وزەی توركیا: پشكنینی بۆرییەكان بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم تەواو بوە
  2023-09-15       431       

ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند، پشكنینی هێڵی بۆری نەوتی نێوان عێراق و توركیا تەواو بوەو بەم نزیكانە هێڵەكە لەڕوی تەكنیكییەوە ئامادە دەبێت بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت.

ئاوێنە: ئاڵپئارسڵان بایراکتار، دوێ"ێ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە ئەمرۆ هەینی بڵاوكراوەتەوە رایگەیاند، پكشنینەكە لەلایەن كۆمپانیایەكی سەربەخۆوە ئەنجامدراوەو ئەمڕۆ كارەكانی تەواو كردوە، لە ئێستادا خەریكی ئامادەكردنی راپۆرتی خۆیانن.

وەزیری وزەی توركیا ئاماژەی بە وادەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی هێڵەكەوە نەدا.

ئاڵپئارسڵان بایراکتار داواشی لە عێراق كرد "وەک دو وڵاتی دراوسێ پێویستە چارەسەرێکی دۆستانە بدۆزینەوە." وتیشی"بەڵام لە روانگەی یاساییەوە پێویستە ئاگاداری بەرژەوەندییەکانمان بین. بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە داهاتودا رەنگە روبەڕوی دادگای دیکە ببینەوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×