پێنجوێن..مین بەهاوڵاتییەكدا تەقیەوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا
  2023-09-15       405       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە سلێمانی رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە گوندێكی سەربە ناحیەی ناڵپارێز لە قەزای پێنجوێن، مین بە هاوڵاتییەكدا تەقیوەتەوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، روداوەكە سەعات 7ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە گوندی "ھۆشیاری" سەر بە ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن رویداوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەو كەسەی مینەكەی پێدا تەقیوەتەوە ناوی "میقداد قادر حەسەن" و دانیشتوی گوندەكە بوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×