وەزارەتی ناوخۆ: ئامانج لە دوهێندەبونی پێبژاردنی سەرپێچییەكان، پاراستنی باخەڵی هاوڵاتیانە
  2023-09-15       322       

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لەبارەی دوهێندبونی پێبژاردنی سەرپێچی شۆفێران لە كۆتایی مانگی 2ی 2024ەوە، دەڵێت، ئامانج لێی پاراستنی باخەڵی هاوڵاتیانە.

ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بڕیارى لێخۆشبونی 20%ى سزای داراییی شۆفێرانی داوە و راشیگەیاندوە، دوهێندەبونی پێبژاردنی داراییی سەرپێچیی شۆفێرانیش، تاکو 28ى 2ى 2021 بەرکار نابێت و سزاکانی پێش ئەو ڕێکەوتە ناگرێتەوە.

لەوبارەیەوە هێمن میرانی، بەڕێوەبەرى گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی ڕاگەیاندوە"ئامانج لە دوهێندەبونی پێبژاردن کە لە کۆتاییی مانگی 2ى 2024 جێبەجێ دەکرێت، کۆکردنەوەى داهات نییە، بەڵکو پاراستنی باخەڵی هاوڵاتییانە لە ڕێگەى کەمکردنەوەى سەرپێچی و سزاوە."

هەروەها وتوشیەتی"وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریی شۆفێران لەو بارودۆخە تایبەتەى ئێستاى هەرێمی کوردستان، دواى ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارى دا بە لێخۆشبونی 20%ى سزاکانی ڕابردو و ئێستای هاتوچۆ، تاکو 28ى 2ى 2024 کە دەکەوێتە سەر شۆفێران."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×