بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، بكوژی ئەو هاوڵاتییە دەستگیركرا كە ئەمڕۆ هەینی لەناو بازاڕی شاری سلێمانی كوژرا.
ئاوێنە: بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ میدیای یەكێتی ئەوەشی وتوە"بكوژەكە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە."
پێشتر سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیان: نزیک كاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەسێک لە گهڕهكی سابونکەرانی سلێمانی دراوهته بەر دەستدڕێژی گولـلە و زیاتر لە 7 فیشەک بەر جەستەی بهركهوتوهو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لهدهستداوه.
سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەش دا، ئەو کەسەی کوژراوە خەڵکی سلێمانییە و پیشەی فرۆشتنی خواردەمەنی بوه.