نزیكەی 20 هەزار خێزان فۆرمیان بۆ وەرگرتنی یەكەكانی نیشتەجێبون پڕكردۆتەوە
  2023-09-15       390       

حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، تاوەكو ئێستا نزیكەی 20 هەزار خێزان فۆڕمیان بۆ وەرگرتنی یەكەكانی نیشتەجێبونی كەمدەرامەتان پڕكردۆتەوە.

ئاوێنە: حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، پڕکردنەوەى فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبون لەلایەن هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامە و تاکو ئێستاش 19 هەزارو 545 خێزان فۆرمەکەیان پڕ کردوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی حكومەت، دابەشبونی پڕکردنەوەى فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبون بەم شێوەیەیە: لە پارێزگاى هەولێر 8 هەزار و 140 خێزان، پارێزگاى سلێمانی 6 هەزار و922 پارێزگاى دهۆک 2 هەزار و 189 خێزان، پارێزگاى هەڵەبجە 208 خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی ڕاپەڕین 208 خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی گەرمیان 890 خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی زاخۆ 411 خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی سۆران 474 خێزان، پارێزگای دیارینەکراویش 103 خێزان.

پڕکردنەوەی فۆرمەکە تاکو ڕۆژی 1 ى 12ى 2023 بەردەوام دەبێت و هەر خێزانێكیش بە ناردنی داواکارییەکەی لە ڕێی ئەژماری تایبەت بە خۆی، تا کۆتاییی سیستەمەکە، دەسەڵاتی پێداچونەوەی زانیارییەکانی هەیە. هەر لە ڕێی ئەو ئەژمارەشەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×