بڕیارە لەماوەکانی داهاتوودا رێککارەکانی دەستەخوشکی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای جرینکای ئیسپانیا جێبەجێ بکرێن.
ئاوێنه: بە مەبەستی دەستەخوشکی نێوان پارێزگاکانی هەڵەبجە و جرنیکا، دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا، سەردانی پارێزگای جرنیکای کرد و لە لایەن خۆسێ ماریای پارێزگارەوە پێشوازی لێ کرا.
دوای گفتوگۆ و گۆڕینەوەی بیروڕا، ئامادەکاری بۆ رێککارەکانی دەستەخوشکی کرا و پارێزگاری هەڵەبجەش لە داهاتوویەکی نزیکدا بانگهێشتی جرینکا دەکرێت لە ئیسپانیا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری جرنیکا، لۆگۆی شارەکەی پێشکەش بە دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا کرد، کە لۆگۆکەی گەڵای دارێکە، سمبولی ئازادی هەرێمەکەیە و لای خۆیەوە نوێنەری حکومەتیش کتێبێکی سەبارەت بە مێژووی شاری هەڵەبجە پێشکەشی ناوبراو کرد.