تورکیا: بەم نزیکانە بۆریی نەوتی نێوان عێراق‌و تورکیا ئامادە دەبێت بۆ ھەناردەکردنی نەوت
  2023-09-15       601       

ئاڵپ ئارسلان، وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند، پشکنینی بۆڕی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا تەواو بووە، بەم نزیکانەش بۆرییەکە "لە ڕووی تەکنیکی" ئامادە دەبێت بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.

ئاوێنە: ئاڵپ ئارسلان راشیگەیاند، کۆمپانیایەکی سەربەخۆی ڕووپێوی کارەکانی بۆرییەكەی تەواوکردووە و ئێستا خەریکی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێكن لەو بارەوە ، وەك راگەیاندنی كۆتایی كارەكان.

ناوبراو ئاماژەی بە وادەیەک نەکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەرێگەی ئەو بۆرییەوە، كە نەوتی هەرێمی كوردستان كەركوك دەگوازێتەوە بۆ بەندەری جەیهان لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست.

لە کۆتایی مانگی ئابی ڕابردوودا کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داخستنی بۆری هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاستی تورکیا، زیانی بەرهەمهێنەران و حکومەتی عێراق نزیکەی 4 ملیار دۆلاری تێچووە.

بەرهەمهێنەرانی ئەو ناوچەیە کە دەکەوێتە باکوری عێراقەوە ناچاربوون بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە لەو کاتەوەی تورکیا هاتووچۆی لە بۆرییەکەدا وەستاند.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×