كەركوك..بەتۆمەتی تەقەکردن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری سێ کەس دەستگیرکران
  2023-09-16       184       

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، سێ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری دەستگیرکراون و دەست بەسەر چەکەکانیاندا گیراوە.

ئاوێنە: فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک لە راگەیەندراوێكدا وتی، سێ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ناوچەی زیندانیان و بێسەروشوێنانی شاری کەرکوک دەستگیرکران.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک گوێبیستی دەنگی تەقە بون لە ناوچەکە، پۆلیسی کەرکوکیان لێ ئاگادار کردەوە و سێ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن لەو ئاهەنگە دەستگیرکران و دەست بەسەر چەند چەکێکدا گیرا.

ئەوەشخراوەتەڕو، لە ئێستادا هەر سێ تۆمەتبارەکە رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون و لێکۆڵێنەوە لەگەڵیان بەردەوامەو رێکاری یاسایی گونجاو، بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×