ئاژانسێكی ئێرانی دەڵێت: حزبەكانی رۆژهەڵات رازی بون بە جێهێشتنی سنورەكان و چەك دانان
  2023-09-16       310       

ئاژانسێكی ئێرانی بڵاویكردەوە، حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێم، كە بە گروپە جوداخوازەكان ناوی بردون، رازی بون بە جێهێشتنی سنورەكان و دانانی چەك.

ئاوێنە: ئاژانسی تەسنیم، نزیك لە سوپای پاسداران، لە هەواڵێكدا ئاماژەی بەوەداوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە رێكارەكان كردوە بۆ دورخستنەوەی حزبەكانی رۆژهەڵات لە هێڵە سنورییەكانی ئێران.

ئەوەشی خستۆتەڕو، حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، رازی بون بە گواستنەوەیان بۆ ئەو كەمپانەی كە لە هەولێرو سلێمانی دیاریكراون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەتەواوەتی رازی بون بە رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×