شاندێكی باڵای سه‌ربازی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی تاران و به‌غدا گه‌یشته‌ هه‌ولێر
  2023-09-18       521       

شاندێكی باڵای حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئێران ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێر و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌.

ئاوێنە: به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، به‌ ڕێنمایی محه‌مه‌د شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی به‌ سه‌رپه‌رشتی شاندێكی باڵای سه‌ربازی به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئێران گه‌یشته‌ هه‌ولێر.

له‌ 28ی مانگی ڕابردو، ناسر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنێك له‌ نێوان ئێران و عێراق ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنی داماڵینی چه‌كی هێزه‌ كوردیه‌كانی داوه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن.

ناسر كه‌نعانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عێراق به‌ڵێنیشیداوه‌ ئه‌و باره‌گا سه‌ربازییانه‌ی كه‌ هێزه‌ كوردیه‌كان به‌كاریده‌هێنن چۆڵ بكه‌ن و بیانگوازنه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌مپانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ دیاریكراون.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×